ئەمڕۆ یەکشەممە #07-07-2024#، د. #هێمن هەورامی#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کورستان#، پێشوازیی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە #هەولێر# کرد.
لە دیدارێکدا، جێگر و یاریدەدەری کونسوڵ ئامادەبوون، د. هێمن هەورامی پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی نوێی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە تازەکەیدا.
تاوتوێی بارودۆخی سیاسی ئابووری و ئەمنی ئێراق و ناوچەکە هەڵبژاردنەکان و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی دوولایەنە کرا. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 40
Ваше мнение о предмете!