لە شاری کەربەلا یارییەکانی خولی نایابی بالەی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراق بە بەشداری تیمی بالەی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی (غاز جنوب، پێشمەرگە، بەحری و مەسافی شیمال) بەردەوامە و لە دووەم ڕۆژی یارییەکانی دا دوو ڕکابەری بەڕێوەچوو، تێیدا و تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە بە ئەنجامی (1-3) سێت لە بەرانبەر یانەی بەحری تووشی شکست هاتن و هەروەک غاز جنوب بە ئەنجامی (3-2) سێت لە یانەی مەسافی شیمالی بردەوە.
سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو خولە ڕێبوار نووری سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، بڕیار بوو 8 یانەی قۆناغی هەشتی خولەکە بەشداری تێیدا بکەن و بە فەرمیش ئاگادار کرابوونەوە، بەڵام بە هۆکاری جیاواز تیمەکان ئامادە نەبوون و هەر بۆیە بەڕێوەچوونی خولەکەمان لە وادەی خۆی بە گرنگ زانی تا یاریزانانی ئەو ئاستانە بێ بەش نەبن لە خول و پاڵەوانێتییەکان.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9