قڕنەی گونی گایه
وتراویشە: گەنەی گونی گایە، قڕنە یان گەنە زیندەوەرۆچکەیەکی بچووکی مشەخۆری خوێنمژە لە گوان و گون و دەوروبەری زێ و گوێ و بن ڕان و پەلی ئاژەڵی وەکوو بزن و مەڕ و مانگادا دەژیێت، خڕیلە و ناحەز و سوور و ڕەشە، خوێن تاڵ و قێزەونە، کاتێک خاوەنی ماڵاتەکە دەیەوێت ئەو قڕنەیە لە گوان و گونی ئاژەڵەکە بکاتەوە لەبەر پیسی و خوێن دڵی پێی هەڵدەچێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی بودەڵە و خڕیلەی ناپەسەند و کوورتیلەی مشەخۆری ناحەز دەوترێت: قڕنەی گونی گایە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7