بابی بێ برایە ئامۆزای زۆرە
بابی بێ برا: تاقانە، ئەو کەسەیە کە تاقە کوڕی پیاوێکە و هیچ برایەکی لە بابی خۆیدا نییە و بێ برایە، ئەگەر کەسێک هیچ برایەکی نەبێت، کوڕەکەشی (مام)ی نابێت، ئەدی چۆن ئەو هەموو ئامۆزایەی بۆ پەیدا بوو؟! لە گوندی #ئیلنجاغی گەورە# ی شارەدێی #تەقتەق#ی #کۆیە#، کەسایەتییەکی سەربازی و سیاسی لە نیوەی دووەمی سەدەی بیست و سەرەتای سەدەی بیست و یەک لە شۆڕشی نوێ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکەوت، باوکی تاقانە و بێ برا بوو، ئەو کەسایەتییە لە سنووری پارێزگای #هەولێر# بووە فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە و ئەندامی سەرکردایەتی حزبێکی باڵادەست و سەرۆکی فراکسۆنی ئەو حزبە لە پەڕڵەمانی کوردستان، هەموو خەڵکی ئاوایی و ناوچەکە خۆیان بەخزم و کەسوکاری دادەنا، لەلای کەسی نەناسراویش خۆیان دەکردە ئامۆزای باوک برا، ئەو حاڵەتە لە شاری #هەولێر#ێ بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت: بابی بێ برایە، ئامۆزای زۆرە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 23
Ваше мнение о предмете!