بە سەرم کەوە با بە سەلکە پیازەکیش بێت
پیاز، سەوزەیەکە لەگەڵ زۆربەی ژەمە خۆراکەکان و چێشتەکان بەکاردەهێنرێت، لەبەر زۆری نرخەکەشی هەرزانە، ئەگەر زوو نەخورێت زوو دەگەنێت و بۆگەنی دەبێت، ئەو چێشتانەی کە زۆر پیازیشیان تێدا بێت ئەگەر زوو نەخورێن ئەوانیش تێک دەچن و تامیان دەگۆڕێت، پیاز کەڵکی ئەوەی نییە زۆر بهێڵرێتەوە، ئەوانەی کاروکاسبیان پیاز فرۆشتن بووە، زۆرجاران بەهۆی تێکچوونی پیازەوە زیانی گەورەی داراییان بەرکەوتووە و لەسەریان وتراوە: حەیای بووە حەیای پیاز فرۆشی، هەر لەبەر کەم نرخی سەلکە پیازێک لە سنووری #هەولێر#ێ بۆ ڕێزگرتن و قەدر پێزانین وتراوە: بەسەرم کەوە با بەسەلکە پیازەکیش بێت. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 32
Ваше мнение о предмете!