بەفرێ شوباتێ، وەکی تڕی پیرە فاتێ
بە شێوازی تریش دەوترێت فڵانە شت لە تڕی سەی-سەگ چوو، لە مانگی شوبات بەتایبەت لە نیوەی ئەو مانگە بەدواوە لە باشووری کوردستان پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و گژوگیا مۆڵەت دەدرێن و تاڕادەیەک تەزووی زستان دەشکێت و جاڵجاڵۆکە لە هەندێک شوێن دەست دەکات بە درووستکردنی تەونی خۆی بەسەر ڕووەکدا و دەغلودان باڵا دەکات، جوتیارەکان بەو دۆخە دەڵێن: خەلە و دەغلودان ئیزن-مۆڵەت دراوە، ئینجا ئەگەر بەفریش ببارێت زۆر خۆی ناگرێت و دەتوێتەوە، لە بەرانبەریش تڕی پوورە فاتێ خراوەتەڕوو، ئەگەر شتێکیش تێ بچۆلێنرێت و ون بکرێت و دیار نەخرێت دەوترێت: بووە تڕی ناو ڕانک، تڕی پیرە فاتێش زوو تێ دەچۆلێت و بۆنی گەنیوو و دەنگەکەی نامێنێت و هیچ بایەخێکی نییە و شوێنی هیچ ناگرێتەوە، بۆیە بۆ بەفربارینی مانگی دوو شوباتێ کوردەواری وتویەتی: بەفرێ شوباتێ، وەکی تڕی پیرە فاتێ.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5