تاڵێ موش لە ورچ بکەیتەوە غەنیمەته
لە شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو ئیدیۆمە بەکاردەهێنن هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمەش لە شاری #هەولێر#ی باشووری کوردستانیش دەوترێت: مووەک لە بەرازی ببتەوە باشە، ورچ (هەرس) و بەراز دوو ئاژەڵی بەهێز و زۆرخۆر و پیس و چەپەڵ و قێزەونن، پێستێکی پڕ مویان هەیه، ئەگەر بەچاوی ناحەز سەیریان بکرێت ئەوا یەک تاڵە موشیان لێ لێبکرێتەوە و کەم بێتەوە، قازانجه، غەنیمەتە: دەستکەوتە، بۆ زیان گەیاندن بە دوژمن و ناحەزان ئەگەر زیانێکی بچووکیش بێت وتراوە: تاڵێ موش لە ورچ بکەیتەوە غەنیمەتە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 50
Ваше мнение о предмете!