جۆگەی ئاوێ بێ سەروکانی نابی
هەر لەسەر جۆگە وتراویشە: #جۆگە بێ بنەوان نابێ#، بنەوان: بناوان دانانی بەرهەڵست بۆ بەرزبوونەوەی ئاو تاوەکوو ئاوەکە بچێتە ناو جۆگەلەکە و لەوێشەوە بۆ ئاودانی بەراوە چێنراوەکان بڕوات و تێر ئاویان بکات، لەو ئیدیۆمەدا جۆگەلە دووبارە خراوەتە ڕوو وەکوو ڕاستەقینەی بابەتەکە دەردەکەوێت کە هەر جۆگەیەک هەبێت سەرچاوە و کانییەکی سەرەکی ژێدەر و شادەمارییەتی، ئیدیۆمی نزیک و هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە بە جۆرێکی تر هەیە وەکوو ئاگر بێ دووکەڵ نابێت یان تۆز لە قوڕێ هەڵناستێت، لێرەش بەکاردەهێنرێت وەکوو ئیدیۆم بۆ دەربڕینی ئەوەی هیچ شتێک بێ بنەما و بنچینە و ژێدەر و سەرچاوە نابێت بۆیە وتراوە: جۆگەی ئاوێ بێ سەروکانی نابی.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5
Ваше мнение о предмете!