ناونیشانی پەرتووک: گوتاری شیعری لای د. #وریا عومەر ئەمین#
ناوی نووسەر: #غازی حەسەن#
شوێنی چاپ: ئەمەریکا
دەزگای پەخش: چاپی ئەلەکترۆنی و مافی چاپکردنەوەی بۆ نووسەر پارێزراوە
ساڵی چاپ: 2024
ئەم کتێبۆکە، بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانی لەبارەی شیعرەکانی (د. وریا عومەر ئەمین)، ساڵی ( 2022 ) بە چوار بەش لە ڕۆژنامەی بەڕێزی (خەبات) ژمارەکانی ( 6309- 6310- 9311-6312) ڕۆژی 12-15ی04/ 2022 بڵاوکراوەتەوە. بۆ ئەوەی هەمووی بەسەریەکەوە بگەینمە خوێنەر و ئەوانەی بایەخ بە زمان و لێکدانەوەی زمانەوانی دەق دەدەن، لەم دیزانە سازم کردۆتەوە. ئەم ئاسانکارییەم کردووە، بۆ ئەوەی خوێنەر باشتر بچێتە نێو بابەتەکە و بە پچڕ پچڕی بریۆکە و سەرنج و تێفکرییەکانی تێک نەدەم.
شیکردنەوەی دەق پەیوەندی بە توانا و لێهاتوویی و سەلیقەی خوێنەرەوە هەیە، کارتێکردن و جووڵاندنی نەست و مێشکی خوێنەریش پەیوەستە بەهێز و توانای دەقەکەوە. لەم سەردەمەدا لەنێو کورد خوێندنەوە لەژێرەوەی ژێرەوە دایە و گوایە ئامراز و ڕێی دیکەی بێ تاسە و کەند و گروێ و مرێیان دۆزیوەتەوە ئەویش ئەنتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتییەکانە، بۆیە چۆنیەتی خوێندەوە، ئامانج و مەبەست لەخوێندنەوە، تێگەیشتن و لێکدانەوە دوای خوێندنەوە بەشدارییەکی کاریگەر لە سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی گوتاری دەق دەکات. هەر دەقێک چانسی هەبێت، تووشی خوێنەری باش و جدی دێت. خوێنەر وەکو پزیشک وایە، خوێنەر تامەزرۆی فێربوونیش باشترین چەنسی دەبێت، ئەگەر دەقێکی مشت لە زانیاریی و فکر و نوێبوونەوەی دەست بکەوێت.[1]
Читать книгу: گوتاری شیعری لای د. وریا عومەر ئەمین
Кол-во скачиваний:
30 раз
Мы просим всех читателей, переводчиков и издателей сообщать нам, если они не согласны с загрузкой их книг с серверов Kurdipedia.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 283
Ваше мнение о предмете!