ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: ئیبراهیم عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1953
ساڵی شەهیدبوون: 1975
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #پیرسوان#ی سەربە شارۆچکەی #ڕواندز#ى پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی پیرسوانی سەربە شارۆچکەی ڕواندزى پارێزگای هەولێر
$ژیاننامە$
ئەحمەد ئیبراهیم عەلی، لە ساڵی 1953 لە گوندی پیرسوانی سەربە شارۆچکەی ڕواندزى پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
ساڵی 1970 پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلول دەکات و لەبەتالیۆنی حاجی بێرۆخی کە سەر بەهێزی باڵەک بووە دەبێتە پێشمەرگە.
لە دوای ڕێککەوتنە شومەکەى جەزائیر ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە شەڕەکانی بەرگری لەخاکی کورستان.
لە ساڵی 1975لە گوندی پیرسوان بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی #بەعس# شەهید دەبێت.[1]