تیمساح (بە ئینگلیزی: crocodile)، گیانەوەرێکی وشکاوەکی گۆشتخۆرە، شێوەی دەرەوەی وەک ئەندامەکانی خێزانی مارمێلکەکانە، تیمگۆڕەپانکان لە پلەی خشۆکەکاندا پۆلێندەکرێن، هەروەها پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە لەگەڵ داینەسۆرەکان کە لە سەدەکانی ڕابردوودا ژیاون، هەندێک شوێنەوار و بەبەردبووی تیمگۆڕەپانکان دۆزراونەتەوە کە قەبارە و درێژییەکەیان زۆر لە تیمگۆڕەپانکانی ئێستا زیاترە، هەروەها مێژووی هەبوونی تیمساح لەسەر زەوی دەگەڕێتەوە بۆ 200 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا، ئەم گیانەوەرە وشکاوەکییە دەتوانێت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەژێر ئاودا بمێنێتەوە و هەناسەبدات، و زۆرینەی کاتەکانی لە ئاودا بەسەر دەبات بەڵام ئەگەر بڕواتە دەرەوە بۆ وشکانی ئەوا دوور ناکەوێتەوە لە کەناری ڕووبار و دەریاچەکەی یاخود نشینگە ئاوییەکەی، پێستی تیمساح یەکێکە لە ئەو ئاژەڵانەی کە زۆرترین خواستی لەسەرە بۆ درووستکردنی جلوبەرگ و شمەکەکان، بۆیە ژمارەیەکی زۆریان لەلایەن ڕاوچییە لێهاتووەکانەوە ڕاودەکرێن، بەهۆیەوە لە ئێستادا سێ لە جۆرەکانی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، یاسای قەدەغەکردنی ڕاوکردنیان دەرکراوە.
=KTML_Bold=شێوەی دەرەوەی=KTML_End=
یەکێکە لە قورسترین خشۆکەکان کە لە ئێستادا دەژی، و تیمساح شەویلگەی بەهێز و پتەوی هەیە کە ژمارەیەکی زۆر ددانی تێدا جێگیر بووە، و ژمارەیەکی زۆر ددانی هەیە، کاتێک ددانێکی دەکەوێت و نامێنێت دەتوانێت بەخێرایی بە ددانێکی نوێ جێگەی پڕبکاتەوە، ئەمەش بە درێژایی تەمەنی بەردەوامە و دەتوانێت لە ژیانیدا 8000 ددان بگۆڕێت، پەنجەی دەست و پێیەکانی تیمساح بە چڕنوکی تیژ کۆتاییان هاتووە، شێوازی ڕێکخستنە ناوازەکەی جەستەشی هاوکاری دەکات کە لووت و چاو و گوێچکەکانی لەسەر ڕووی ئاودا بن و هەموو بەشەکانی دیکە جەستەی لەژێر ئاودا بشارێتەوە، خێراییەکەی لە ئاودا بۆ کاتژمێرێک دەگاتە 32 کیلۆمەتر، جەستەی تیمساح درێژ و گەورەیە بە پێستێکی ئەستوور و زبر ڕووپۆشکراوە، هەروەها کونیلە و دەرچەی تایبەتیی بە ئارەقکردنەوە نییە بۆ ئەوەی پێستی بە شێداری بهێڵێتەوە، هەروەها توانای فرمێسک ڕژاندنی نییە، تەنیا لە پشت پێڵوی چاوییەوە ڕژێنی هەیە، ئەم ڕژێنانە شلەیەک دەردەن کە هاوکاری دەکات لە پاککردنەوە و نەرمکردنەوەی چاوی و کەمکردنەوەی ژمارەی بەکتریاکان.
=KTML_Bold=خۆراک=KTML_End=
تیمگۆڕەپانکان گیانەوەری گۆشتخۆرن، لە سەرەتای تەمەنیان بە خواردنی مێرووەکان دەستپێدەکەن، هەتا تەمەنیان دەگاتە نزیکەی 2 ساڵ، دواتر ماسی و ئاژەڵەکانی دیکە ڕاودەکەن و دەیانخۆن، هەروەها توانای خواردن و بریندار کردنی گیانەوەرە قەبارە گەورەکان و مرۆڤیشی هەیە، بەهۆی پتەوی و بەهێزی شەویلگەکانییەوە کە ددانی بەهێز و درێژی تێدایە.
=KTML_Bold=یەکگرتن و زۆربوون=KTML_End=
تیمگۆڕەپانکان لە ڕێگەی هێلکەوە زۆردەبن، مێینەکە هێلکەکانی دەخاتە هێلانە یان کون و درزەوە یان چاڵی بۆ هەڵدەکۆڵێت، دەکرێت ژمارەی هێلکەکان بگاتە 50 دانە، دوای نزیکەی 5 هەفتە بێچووەکان لە هێلکەکان هەڵدێن، هەروەها هەندێک لە تیمگۆڕەپانکان دەتوانن یەکگرتن ئەنجام بدەن لە ئاودا، و دوای دانانی هێلکەکەی مێینەکە بۆ ماوەی 80 ڕۆژ لەسەری دەمێنێتەوە، ڕەگەزی بێچووەکانیش بە گوێرەی پلەی گەرمی نشینگەکەی دەگۆڕێت، ئەگەر پلەی گەرمییەکەی 30 پلەی سەدی بێت بێچووی مێینە دەبێت، بەڵام ئەگەر 31 پلەی سەدی بێت نێرەموک دەبێت، و لە 32 پلەی سەدیدا بێچووی نێرینە لەدایک دەبێت، دوای لەدایکبوونیان درێژی بێچووەکان دەگاتە نزیکەی 40 سانتیمەتر، و ساڵانە بەخێرایی گەشە دەکەن هەتا تەمەنیان دەبێتە 5 ساڵ، دواتر گەشەکردنەکە هێواش دەبێتەوە، هەروەها ناوەندە ڕێژەی تەمەنی تیمگۆڕەپانکان دەگاتە نزیکەی 40 ساڵ.
=KTML_Bold=جۆرە سەرەکییەکانی=KTML_End=
=KTML_Bold=-تیمساحی زەلکاوەکان:=KTML_End= لە چەندین وڵاتی کیشوەری ئاسیا دەژی، درێژی نێرینەکانی دەگاتە 3 مەتر.
=KTML_Bold=-تیمساحی نیل:=KTML_End= بە گشتی لە زۆرینەی ڕووبار و دەریاچە و سەرچاوە ئاوییەکانی کیشوەری ئەفریقا دەژی، گەورەترین تیمساحی ئەفریقایە و دووەم گەورەترین تیمساحی جیهانە، درێژی نێرینە پێگەیشتووەکانی دەگاتە 3.5 مەتر، و گەورەکانیش دەگەنە 5.5 مەتر.
=KTML_Bold=-تیمساحی مەکسیکی:=KTML_End= لە ئەمریکای باشوور دەژی، بە زۆری لە وڵاتی مەکسیک هەیە.
=KTML_Bold=-تیمساحی فلیپینی=KTML_End=: تەنیا لە دوورگەکانی فلیپین دەژی و قەبارەیەکی تاڕادەیەک بچووکی هەیە، مەترسی لەناوچوونی زۆری لەسەرە، کە تەنیا 100 دانەی پێگەیشتووی لە سرووشتدا دەژین.
=KTML_Bold=-تیمساحی ئاوە سازگارەکانی ئوستوڕالیا:=KTML_End= لە باکووری ئوستوڕالیا دەژی، جۆرێکی بچووکە و نێرینەکەی دەگاتە 3 مەتر و مێینەکانیش 2 مەتر.
=KTML_Bold=-تیمساحی لووت درێژ:=KTML_End= لە ناوەڕاست و ڕۆژاوای ئەفریقا دەژی، درێژییەکەی لەنێوان 3-4 مەتر دەبێت، بە تەنیا دەژی تەنیا لە وەرزی یەکگرتندا نەبێت کە لە یەکدی نزیک دەبنەوە.
=KTML_Bold=-تیمساحی ئەمریکی:=KTML_End= لە ناوچەکانی باشووری ئەمریکای باکوور دەژی، درێژییەکەی دەگاتە نزیکەی 6 مەتر. [1]