ساڵی 1944 لە گوندی (#مەرگە#) ی سەربە شارەدێی دوکان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە چەند شوێنێکی جیاجیا تەواوکردووە، دواتر لەکۆلێژی مافی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی کاری سیاسییەوە دەستبەرداری خوێندن بووە.
لە تەمەنی گەنجێتیدا بووەتە ئەندامی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان، دواتر لە ساڵی 1968دا کراوەتە لێپرسراوی ناوچەی #قەڵادزێ#ی پارتی و ساڵی 1970 بووەتە ئەندامی لقی #کەرکووک#، دوای نسکۆی ساڵی 1975 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزووتنەوەی سۆسیالستیان دامەزراندووە و لە ڕیزەکانی یەکێتیدا درێژەیان بە خەبات داوە.
ساڵی 1981 بووەتەسکرتێری حزبی سۆسیالست، بەشداریی لەپێکهێنانی بەرەی کوردستانیدا کردووە، ساڵی 1993 بووەتەئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بووە،
لە #12-04-1994# لە شاری لەندەن بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 22,759 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!