نووسەر و ڕۆژنامەوان و مێژووناسێکی کوردە، ساڵی 1934 لەتبلیس لەدایکبووە، ساڵی 1953 قۆناخی دواناوەندی لەتبلیس تەواوکردووە، لە هەمان ساڵدا لە زانکۆی یەریڤان وەرگیراوە و دەستی بەخوێندنی مێژوو کردووە. لە ساڵی 1958دا کراوەتە بەڕێوەبەری قوتابخانە. لە ساڵی 1961 بۆ خوێندنی دکتۆرا لە بواری مێژووی کورددا چووەتە لینینگراد. هاوشانی پڕۆفیسۆر #قەناتی کوردۆ# و حەجیێ جندی و جەلیلێ جەلیل و زۆری تر ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەریی هەبووە لەناو کوردانی سۆڤیەتدا. لە ساڵی 1955 تا 1994 نزیک بەچل ساڵ لەڕادیۆی کوردی یەریڤان کاری کردووە، هاوکات بەشداری و هاوکاری لە ڕۆژنامە کوردییەکانی ئەوسای سۆڤیەتدا هەبووە و لە ساڵی 1963وە لە چاپەمەنییەکانی ئەرمینیاش کاری کردووە.
مامۆستا ئەشۆ تا ئێستا خاوەنی پێنج پەرتووکە و یەکەم پەرتووکی لە ساڵی 1976 بەناوی مزگێنی بڵاوکراوەتەوە و سەدان وتاری بە زمانەکانی کوردی و ئەرمەنی و ڕووسی لەرۆژنامەو گۆڤارە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو و ئەوروپا و گۆڤارە ئەدەبییەکانی نووسەرانی ئەرمەنی و ڕووسدا بڵاوکردووەتەوە و کۆمەڵێک پەرتووکی تری چاپنەکراوی هەن.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 15,682 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!