ساڵی 1935 لە شاری #کەرکووک# لەدایکبووە، لە ساڵی 1958 پەیوەندی کردووە بە #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە و لە ساڵی 1966 بۆ ساڵی 1969 بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لە ساڵی 1970 کراوە بە ئەندامی یەدەکی لیژنەی مەرکەزی ئەو حیزبە.
لە ساڵی 1973 بۆ ساڵی 1975 بووە بەسکرتێری حزبی سەوری کوردستانی و لە ساڵی 1985 وازی لە کاری حزبی هێناوە و پاشان لە ساڵی 1995 ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەعسی بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان لەئیدارەی پارێزگای #سلێمانی# بە مامۆستای زانکۆ وەرگیراوە، پاشان لە ساڵی 1997 کوردستانی جێهێشتووە و چووەتە نیوزلەندا و دوای ڕووخانی ڕژێمی حکومەتی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ڕاژەکە لە مامۆستایەتی زانکۆ گواستۆتەوە بۆ #زانکۆی کەرکووک# لە ساڵی 2004 کراوە بە سەرۆکی کۆلیژی پەروەردە و زانستە دەروونییەکان.
ناوبراو لە #05-03-2008# لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە شاری کەرکووک تیرۆرکرا.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 60,199 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!