عمر چنگنیانی لە نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوو لە شاری #سلێمانی#/ باشووری کوردستان لەدایک بووە.
· لەبنەرِەتدا خەڵکی دێی(چنگنیان)ە، کەلادێیەکی سەربەناوچەی شارباژێرە، هەربۆیە ئەو نازناوەیشی بۆخۆی هەڵبژاردووە.
· ئەلف و بێ ی خوێندنی لە حوجرەو مزگەوتەکانی سلێمانی و دەورو بەری دەست پێکردووە، هەر بەفەقێیاتی تادوواین پلەکانی خوێندنی حوجرە ڕۆیشتووە.پاشان چۆتە پەیمانگای خوێندی ئیسلامی (مزگەوتی گەورە) لە سلێمانی و ئەو پەیمانگایەی بە پێشکەوتوویی، تەواوکردووە.
· وەک ئەندامێکی فەقێیانی، سەربە یەکێتی زانایانی ئایینی، کەئەوکات سەرۆکەکەی مامۆستا مەلاعوسمان عبدالعزیز بوو، بەژداری لە شۆرشی مەزنی ئەیلول کردووە.
· بۆماوەیەک بەر لە خوێندنی زانکۆ لە خزمەت مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەمزگەوتی گەیلانی، لەبەغدا خوێندویەتی.
· بەهۆی حەزی خۆیی و هاندانی مامۆستا ئەحمەدی برای بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس چۆتە مەدینە و هەر لەوێ لە کۆلێژی (الدعوە وأصول الدین) لە ساڵی 1980ز، بەپلەی(جید جدا)تەواو کردووە.
· لەسەرەتای هەشتاکان، دوورخراوەتەوە بۆ شاری #هەولێر#، پاش چەند ساڵ لە ئیمام و خەتیبێتی لە مزگەوتی شیخ عەبدولقادری گەیلانی و ڕازی نەبوونی بە پابەند بوون بە فەرمانەکانی دەسەڵات و دوعانەکردن بۆ سەرۆکەکەی.
· بەژداری لە ڕاپەرینە مەزنەکەی کوردستان کردووە لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی پێشوو، هەر لەپاش ڕاپەرِینیش ڕاستەوخۆ دەستی بەبانگەوازی خۆی کردووە لە مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی و قوتابخانەیەکی بەناوی عومەری کوری خەتتاب داناوە. لەبەر گۆرِانکارییە سیاسییەکان و شەرِەکانی کورد کوژی، بەر ئەو شاڵاوە کەوتووە و قوتابخانەکە لەکار خراوە و کتێبخانە تایبەتییەکەیشی سوتێنراوە.
· چەند جارێک بۆ پلەی ماستەر خوێندوێتی لە وڵاتە عەرەبێکان، بەڵام بۆ هەرجارێکیان لەدووا ساتەکاندا نەیانهێشتووە ئەو پلەیە وەرگرێت، گرنگترین هۆکارەکانیشی کوردزمانی ئەم و ڕەگەزپەرستی ئەوان بووە.
· هەفتانە لەرۆژانی شەممە لە ڕۆژنامەی خەبات و چوارشەممان لە ڕۆژنامەی ئەڤرۆ، بەزاراوەی کرمانجی ژوورو(بادینی) بابەتی جێگیری خۆی هەیە، جگە لەچەندین بڵاوکراوەی لە ڕۆژنامە و گۆڤارە جیاجیاکانی کوردستان.
عمر چنگنیانی بۆماوەی چەند ساڵێک دەبێت، ڕاوێژکاری ئایینی مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ە و ئەندام و ڕاوێژکاری کۆربەندی هزری ئیسلامیە کە بارەگای سەرەکی لە هەولێری پایتەختە و پێشکەشکاری بەرنامەی (ئایین و کۆمەڵ)، لە زاگرۆز تی ڤی و پێشکەشکاری بەرنامەی (ئایین و ژیان)ە لە ڕادیۆی زاگرۆس.