زانا و ڕووناکبیری کورد عەرەبی شەمۆ ساڵی 1897 لە گوندی (سوسز) ی ناوچەی قارسی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانلی لە بنەماڵەیەکی سەر بەشێخانی (ئێزید-داستی) لەدایک بووە، سەرەتا ژیانی بە شوانکاری بەسەر بردووە و دواتر بۆ خوێندن چووەتە گوندی (ئەلکسەندەرۆڤ) و پێش سەر هەڵدانی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی 1917 لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمەی ڕووسیاوە خراوەتە زیندانەوە.
دوای بەرپابوونی شۆڕش ڕووی کردە شاری (ستاڤ ڕۆپڵ) ی باکووری قەوقاز و چووە ڕیزی پارتی بەلشەفیکەوە، لە ساڵانی 1920-1924 پەیمانگای خۆرهەڵاتی لە مۆسکۆ تەواوکردووە، دواتر بووە بەنوێنەری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئەرمەنستان لە یەریڤان.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/728/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=عەرەب شەمۆ=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/728/0004.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1930 بووە بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (#ڕێیا تازە#) تا ساڵی 1938 ئەو ڕۆژنامەیەی بەپیتی لاتینی بڵاوکردەوەو دواتر گۆڕرا بە پیتی سلاڤی ڕووسی، ساڵی 1932 لە شاری لینینگراد دەستی کردووە بە خوێندنی باڵا و وا بڕیار بوو تێزی دکتۆراکەی سەبارەت بە کورد و ڕووناکبیری کورد بێت، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت و حوکمی ستالینەوە دەست گیر کراو بۆ ماوەی بیست ساڵ بەرەو سیبیریا دوور خرایەوە.
ساڵی 1946 هەر لە سیبریا کیژێکی ڕووسی بە هاوسەری ژیانی هەڵئەبژێرێ، دوای مردنی ستالین گەڕایەوەیەریڤان و خۆی بۆ کاری ئەدەبیات و نووسین تەرخان کرد، وێڕای یەکەم هەوڵی لە بیستەکاندا بۆ دانانی (ئەلفبێ) یەکی کوردی بەپشتبەستن بە پیتی لاتینی زوربەی نووسینەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئەو دەمەی سۆڤیەتدا بڵاوکردووەتەوە، لە بواری نووسینی ڕۆماندا دەچێتە ئاستی نووسەرەناودارەکانی جیهانەوە.
لە بەرهەمەکانی: ڕۆمانی (شڤانی کورد -1930) ، ڕۆمانی (بەربانگ-1957) ، (ژیانی بەختەوەر -1959) ، (کوردانی ئەرمەنستان-1961) . ئەم نووسەرە گەورەیەی کورد ساڵی 1978 بۆ دوا جار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 77,239 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!