مەحمود جەودەت کوڕی ئەحمەد جەودەت-ی مەحمود ئاغای مستەفا ئاغایە، بە ڕەگەز دەچێتەوە سەر هۆزی (زەنگنە) ، ساڵی 1889 لەدایکبووە، حەسەن ئاغای دەوڵەت کە مامی بووە پێیگەیاندووە، قوتابخانەی (ڕوشدییەی) سوپایی تەواوکردووە، ساڵی 1907 چووەتە (ئەستەمبوڵ) لەوێ قوتابخانەی (سوپای سوڵتانی) بۆ چوار ساڵ خوێندووە و بووە بە ئەفسەر.
لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بەشداریکردووە، لەکاتی حوکمڕانی #شێخ مەحمود#ی نەمردا دەگەڕێتەوە (#سلێمانی#) و پلەیەکی بەرزی لە لەشکردا پێدەبەخشرێت، دواتر دەچێتە نێو سوپای ئێراقەوە.
هەر لەو کاتەوە دەستدەکات بە نووسینو هۆنراوە دانان، بەرهەمەکانی لە (ڕۆژنامەی ئومێدی ئیستقلال) و (پێشکەوتن) و گۆڤاری (#زاری کرمانجی#) دا بڵاو کردۆتەوه.
زۆر نووسینی لەفەرەنسییەوە گۆڕیوەتە سەر زمانی کوردی و لەچاپیداوە.
مەحمود جەودەت ڕووناکبیرێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، دۆستایەتی لەگەڵ ژەنەراڵ #بەکر سدقی# دا هەبووە، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ (سمایل ئاغای سمکۆ) دا هەبووە.
جێی داخە لەمشتومڕێکدا لەگەڵ لێپرسراوێکی بەڕێوەبەرێتی خانەنشین، مەحمود جەودەت ئەو لێپرسراوە ئەکوژێت و لە ئاکامدا بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا دەدرێت، ڕۆژی 1937-11-20 لەسێدارە دەدرێت و تەرمەکەی دەگوێزرێتەوە شاری سلێمانی و لە #گردی سەیوان# دەنێژرێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 99,137 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!