حسێن نازم بەگ کە مێژوونووس و ڕۆژنامەنووس و ئەدیب و نووسەرێکی بەناوبانگ و مرۆڤێکی کوردپەروەر و دڵسۆز بوو، کوڕی عەبدولفەتاح کوڕی وەستا ئەحمەدی باش خەیات بوو، برازای (ئەمین موفتی) شاعیر بوو، ساڵی 1870 لەشاری #سلێمانی# لەگەرٍِەکی گۆیژە لەدایک بووە،لەتەمەنی شەش ساڵیدا لای خواجە ئەفەندی خراوەتە بەر خوێندن. لەشوباتی 1921 دا کراوە بە بەڕێوەبەری ناحیەی مەرگە، پاشان گوێزراوەتەوە بۆ (ماوەت) و بووەتە بەڕێوەبەری ناحیە، لە 20-09-1923 کەلەشاری سلێمانی ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرکرا، لەژمارە 15وە هەتا دوا ژمارەی کە(ژمارە 25)بوو حسێن نازم بەگ سەرنووسەرو بەڕێوەبەری بوو. لەکۆتایی ساڵی 1929 دا بووە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (ژیان) هەتاکو ئەو دەمەی لە مانگی ئایاری ساڵی 1932 کۆچی دوایی کرد.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,046 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!