دەکەوێتە شارۆچکەی #مێرگەسوور# و سەربە شارەدێی #بارزان#، لە شاری #هەولێر# و (2200) پی بەرزە لەئاستی ڕووی دەریاوه، دەکەوێتە سەربەرزایی لوتکە چیای #برادۆست# و مێژووی ئەم ئەشکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی کۆن بۆ (7000) ساڵ پێش زایینی و بەکۆنترین و گەورەترین ئەشکەوت دادەنرێت لە باشووری کوردستاندا لەبەرزی (18م) و درێژی (40م) و پانی (27م) کە فراوان دەبێت بۆ ناوەوە تا دەگاتە (60م) بەنزیکەیی.
لە ساڵی (1951 تا 1961) هەڵکۆلینی سەرەتایی تێدا ئەنجام دراوە لەلایەن زانا (ڕالف سولیکی) بەپالپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار لەو کاتەدا، ئەم هەلکۆلینەش تەواو نەکراوە و لەئەنجامی ئەم هەڵکۆلینەش چوار چین دۆزراوەتەوە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 25,025 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!