ساڵی 1955 لەشارۆچکەی پێنجوێن هاتووەتە دنیاوە، ئامادەیی کشتوکاڵی لەبەکرەجۆ تەواوکردووەو ساڵی 1976 پەیوەندی بەرێکخستنەکانی کۆمەڵەوە کردووە، ساڵی 1987 بووەتە بەپرسیاری ڕێکخراوی پێنجوێن و ساڵی 1979 لەراپەڕینەکانی پێنجوێن ڕۆڵی سەرکردەی بینیووە.
ساڵی 1981 کراوە بەسەرپەرشتیاری سەرجەم ڕێکخستنەکانی پێنجوێن و شارەزوورو هەڵەبجە.
ساڵی 1987 دوو جار بەکیمیایی بریندارکراوە، هەر لەهەمان ساڵدا لەلایەن ڕژێمەوە دەگیرێت و دوای دوومانگ لەبەر خۆراگری و جوامێری ئازاددەکرێت.
پاش ئەنفالەکان کرایە لێپرسراوی بەشێکی سوپای ڕزگاری کوردستان.
لە 07-07-1990دا لەکاتی کڕینی چەک و پێداویستی بۆ جاری سێیەم گیراوە، بەڵام زۆر خۆڕاگر و بە ورە بووە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,821 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!