ناو: #مەهاباد# جەمال
ناوی باوک: جەمال
ناوی دایک: بەدیعە
رۆژی لەدایکبوون: #25--12-1972#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتویی بڕیوە، دواقۆناغ پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، بەشی کارگێڕی و گەنجینەی لە 1993 دا تەواوکردووە، لە ئێستادا فەرمانبەرە لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی، بەشی هونەری شێوەکاریی، هەروەها خاوەنی گەلەرییەکە بەناوی (گەلەری ئاهو) لە گەڕەکی شاری سپی لە سلێمانی، سێ پێشەنگای تایبەتی کردۆتەوە، یەکەم/ لە گەلەری زاموا بە ناوی (بۆنی خاک) لە شاری سلێمانی 2007، دووەم/ لە گەلەری چوارچرا، شەقڵاوە، #هەولێر# بەناوی (خوداتان بە دڵ و بەگیان خۆش بوێ، تکایە لێبوردەبن) لە 2008، سێیەم/ لە گەلەری ئازاد شەوقی لە سلێمانی 2018. هەروەها خاوەنی دوو مۆنومێنتی گەورەیە، یەکەم/ مۆنومێنتی (دەروازەی شەهیدانی شار) لە دووڕیانی سەرچنار، لە سلێمانی 2010، قەبارەی یەک مەتر بە دوو مەترە، دووەم/ مۆنومێنتی (شاکاری گڵجۆشی گۆران) لە پارکی ئازادی، بە بەرزی چوار مەتر دروست کراوە، 2021.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,945 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!