- ساڵی 1958 لە پارێزگای #باتمان# لەدایک بووە. کوڕی بەدیع تانە کە سەرمایەدارێکی ناسراو بووە و لە کودەتا سەربازییەکەی 1980 دا دەستگیرکراوە و بە ئەشکەنجەی زیندان گیانی سپاردووە.
- خوێندنی ئەندازە و بیناسازی تەواوکردووە.
- ساڵی 1987 پەیوەندی بە پارتی ڕەفاهەوە کردووە و بووەتە بەرپرسی ئەو پارتە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، بەڵام کاتێک ڕەفاە لەگەڵ حزبی نەتەوەپەرستی مەهەپە هاوپەیمانیی بەست، ئاڵتان تان هەڵوێستی وەرگرت و وازی لە ئەندامەتی ڕەفاە هێنا.
- لە 2000 تا 2002 ئەندامی بەڕێوەبردنی پارتی هادەپی کوردی بووە، واتر دەوڵەتی تورک ئەو پارتەی هەڵوەشاندەوە.
- چەندین بڵاوکراوەی سیاسی داناوە و ناونیشانی دوا کتێبی بریتییە لە #کێشەی کورد#: یان برایەتی ڕاستەقینە، یاخود بەندایەتیی تەواوەتی..
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 16,134 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!