لەساڵی 1963 لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لەدایکبووە، لەساڵی 1975 لە قۆناخی خوێندن لەچالاکی قوتابخانەکان دەستی بە گۆرانی و سروود گوتن کردووە.
یەکەم بەرهەمی تەلەڤزیۆنی بەبۆنەی 6ی کانونی ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپای ئێڕاق لە کەناڵی بەغدا لە ساڵی 1982 تۆمارکردووە، لەهەمان ساڵیشدا لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک بە ڕەش و سپی گۆرانییەکی تۆمارکردووە بەناوی (ئەرێ هۆ لەیلی) لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر بە یارمەتیی موزیسیان وریا ئەحمەد.
نیزام شوکر 3 جار چووەتە دەرەوە بۆ کۆنسێرت و ئاهەنگکێڕان. ئێستا وازی لە کاری هونەر هێناوە و خەریکی خوێندنی مەولوود و خەتمی ئایینییە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,980 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!