ناو: هادی
نازناو: عەریف حەمەتاڵ
ناوی باوک: مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1970
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #30-04-2023#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
ھادی مەحموود ناسراو بە حەمە تاڵ (لە ساڵی 1970 لە گەڕەکی سابوون کەرانی شاری سلێمانی لەدایکبووە[2] - لە 29ی نیسانی 2023 بەھۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە لە تەمەنی 53 ساڵیدا) [3] ئەکتەرێکی کورد بوو و زیاتر لە ڕۆڵی کۆمیدی دەردەکەوت. ناوبانگی ھادی لە درامایی گەردەلوولەوە سەری ھەڵدا کاتێک بە کەسایەتی عەریف حەمە تاڵ دەرکەوت.
پێشکەشکاری بەرنامەی چێشتەنگاو بوو لە ڕادیۆی ئێن ئاڕ تی.
$ژیانی ھونەری$
لە ساڵی 1997ەوە دەرفەتی بۆ ڕەخساوە بەشداری کاری ھونەریدا بکات، و پاش دەرکەوتنی لە درامای گەردەلوول، و پاشانیش لە درامای پەتریپۆت، بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی تەلەڤزیۆنی کوردیی، و لە ساڵی (2018) ەش لە ڕادیۆی نالیا پێشکەشکاری بەرنامەی چێشتەناو بوو و تێیدا لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ھاوڵاتیاندا نوکتە و قسەی خۆشیان پێشکەش بە بیسەران دەکرد. چەند مانگێک بەر لە گیان لەدەستدانی، بە ھۆی سەختی ژیان و بارودۆخی دارایی حەمەتاڵ ڕادەیەک لە کاری ھونەری بۆ ماوەیەک دوور کەوتبووە و بۆ دابینکردنی بژێوی خۆی و خێزانەکەی لە ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا کاری بەقاڵی دەکرد.
$دراماکان$
گەردەلوول بە ڕۆڵی عەریف حەمەتاڵ
ڕۆژگارە تەریبەکان
$فیلم$
24 سعات
$مردن$
ھادی لە 29 نیسانی 2023 بە ھۆی جەڵتەی دڵ لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[7] مەھدی مەحموود باسی دوایین دیداری خۆی و براکەی کرد کە ھونەرمەندەکە گوتوویەتی: «تەوبە بێت لە ھەموو شتێک، نوێژ و عیبادەت دەکەم»
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 7,457 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!