قەڵایەکی کۆنی مێژووییە، لەسەر تەپۆڵکەیەکی دەستکرد لەسەر ڕووباری سیروان لە شاری #کەلار# بتیاتنراوە، لەباری مێژووی درووستکردنی قەڵاکەوە زانیاری ورد و ساغکراوە نییە، هەندێک دەڵێن لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیاتنراوە، هەندێکیش ڕایانوایە حەمە پاشای جاف درووستیکردووە، هەرچەند ناوبراو کۆچەر بووەو لەقەڵادا نەژیاوە، بەڵام لایەنگرانی ئەم ڕایە دەڵێن کۆشکی زستانەی حەمە پاشا بووە، بەڵام گومان لەسەر ئەم ڕایە درووستدەکات بوونی تونێلکی ژێر زەوی بووە لە قەڵاکەوە بۆ سەر ڕووباری سیروان، کە هەندێک دەڵێن ئەوە دەلالەتە لەوەی کە بۆ حاڵەتی شەڕوو گەمارۆدان سوودی لێ وەرگیراوە و ئاوی لێوە هێنراوە بۆ ناو قەڵاکە.
ڕایەکی دیکەش هەیە دەڵێت تەپۆڵکە خۆڵەکە لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیاتنراوە و کۆشکەکە لەلایەن حەمە پاشاوە درووستکراوە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 23,428 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!