ناو: هاشم
نازناو: هاشم سەڕاج
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1954
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
هاشم ئەحمەد سەراج لە ساڵی 1954 لە گەرەگی خانەقا لە هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی کۆلێژی کارگێڕی و ئابوورییە لە زانکۆی #بەغدا#، خاوەنی چەندین پەرتووکە، هەندێکیان ئەمانەن:
- دوکەڵ بەغدا-1983.
- گۆڕستانی ئەپیکۆرۆس سلێمانی-2000.
- لالە بەدەستان هەولێر-2001.
- سروودەکانی عیشق هەولێر 2002.
- زینانی ڕۆح هەولێر-2005.
- شالیس سلێمانی-2007.
- عەتر و حەشیش و زەهرا هەولێر-2008.
- پەرتووکی زناک هەولێر-2009.
هاشم ئەحمەد سەراج نووسەر و شاعیر و توێژەر و ڕووناکبیری کورد بە هەڵبەست و ڕەخنەکانییەوە ناسراوە و یەک لەو شاعیرانەی سەردەمە کە بە نووسینەکانی لە بواری فەلسەفەی هونەر و ئەدەب و ڕەخنەی ئەدەبی و نووسینی کۆمەڵناسانە ناسراوە و بوون و مەرگ و دنیابینینی شاعیرانە لە هەڵبەست و نووسراوەکانیدا بە زەقی ڕەنگی داوەتەوە. هاشم سەڕاج بە خوێندنەوە و نووسین و چالاکی دەردەکەوێت و ساڵانە پڕۆژەی هەڵبەستیی هەیە، دەخوێنێتەوە و دەنووسێت، دەقەکان ڕۆژانە لە فەیسبووک بڵاو دەکاتەوە. خۆی دەڵێت ئێستا (2019) شەش پڕۆژەی ساڵانەی هەڵبەستیم ئامادەیە بۆ چاپ، زیاتر هەڵبەستی ئیستاتیکی و هزری و فەلسەفین، تا ئێستا بیرم لەوە نەکردووەتەوە بە چاپیان بگەیەنم، حەز ناکەم، بەڵام بۆ برادەرە نزیکەکانم ناردوون تا لە لایان بپارێزرێن و نەفەوتێن، ئێستا لە پڕۆژەی 2019دا کار دەکەم بە ناوی (هەڵبەست و لۆگۆس). [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 11,387 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!