ئیدریس محەمەد، لە 02-04-1976 لە ناوچەی سیوەیلی سەر بە قەزای شارباژێر لە دایک بووە، ساڵی 2004 - 2005 بەشی مێژووی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە، چەند ساڵێکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە مێژووی ڕەوتی ئیسلامیی کوردستان و لەو بوارەدا سێ کتێبی چاپکراوی هەیە:
رەوتی ئیسلامیی لە باشوری کوردستان (1946 – 1991) لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لە کارو چالاکی پارت و کۆمەڵە ئیسلامییەکان، سلێمانی 2006.
الاسلامیة الکردیة، بە زمانی عەرەبی لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەر، 2008.
لە هەناوی ئیخوانەوە بۆ چەخماخەی چەک، سلێمانی 2009.
چەند وتارو لێکۆڵینەوەی مێژوویی لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاوکردۆتەوە، لە 2006 – 2008 جێگری سەرنووسەری گۆڤاری ستاندەر بووە،
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
بەڕێوبەری نووسینی گۆڤاری خاڵ ە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100015196292864=KTML_Link_External_Between=https://www.facebook.com/profile.php?id=100015196292864=KTML_Link_External_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 24,498 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!