شارەدێی ماوەت یەکێکە لە شارەدێیەکانی پارێزگای #سلێمانی#، لە ساڵی 2010 دا ژمارەی دانیشتووانی ناو ئەم قەزایە 7٬839 کەس بووە. شارۆچکەکە تەنیا لە شارەدێی ماوەت پێکهاتووە.
شارۆچکەی ماوەت لە ڕووی جوگرافیەوە دەکەوێتە سنووری #شارباژێڕ#ی سەختەوە بەدووری 55کم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی، هاوکات درێژ دەبێتەوە تاسەر سنووری ئێران و هاوسنوورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
لەڕووی ئیدارییەوە قەزایەکی نوێیە کە ناوەندی شارۆچکەی ماوەت و 100 گوند و ناوچە لەخۆ دەگرێت، ژمارەی دانیشتووانی گشتیشی بەپێی ئاماری فەرمانگەی ڕەگەزنامە و باری شارستانی ماوەت نزیکەی 70 هەزار کەسە، بەڵام دانیشتووانی ڕاستەقینەی ئێستای سنوورەکە لەو ژمارەیە کەمترە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پلانی حکومەتی بەعس و سیاسەتی ڕاگواستن و کۆچی زۆرەملێ و جەنگی ئێران ئێراق بەگشتی بارودۆخی سیاسی کە لە مێژووی کۆن و نوێدا بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە.
بەپێی بەڵگە مێژووییەکان لە سەرەتای سەدەی حەڤدەوە ماوەت مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری و فەلسەفی گرنگ بووە، مەلا موسێی ماوەت وەک مامۆستا و زانایەکی فەلسەفی ئەو سەردەمە خاوەن گەورەترین قوتابخانە بووە و چەندین زانا لەسەردەستی ئەو قوتابخانە و مامۆستایە گەیشتونەتە پلەی باڵا، هەر بۆیە بە علام مەلا موسێی ماوەتی ناوی دەرکردووە.
بەپێ ی سەرچاوە مێژووییە نووسراوەکان، ماوەت لە ساڵانی 1608 تا 1619 بنکەی ئیمارەتی بابانەکان بووە ئەو سەردەمە لەلایەن میر (خان بداغ) ئیمارەتی بابان بەڕێوەبراوە.
وێنەگر: هاوکار ئەحمەد و ئارام غەفور
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 20,929 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!