قادر حاجی عەلی، لە ساڵی 1955 لە #سلێمانی# لەدایکبووە و کۆلێژی جیۆلۆجی تەواوکردووە، ساڵی 1980 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە، لە تەمەنی 28 ساڵی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ڕەنجەدەرانی کوردستان، ساڵی 1994 دەزگای زانیاریی یەکێتی دامەزراندووە. ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە. ساڵانی 1998 بۆ 2000 کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە.
لە ساڵی 2009 لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکە لە جیابوونەوەیان لە یەکێتی ڕاگەیاند و #بزووتنەوەی گۆڕان#یان دامەزراند. دوای کۆچی دوایی #نەوشیروان مستەفا# بەهۆی ناکۆکی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند.
قادری حاجی عەلی، دوو جار هاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی سێ منداڵە. لە 15-10-2020 تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دوای 27 ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 10-11-2020 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کۆچی دوایی کرد. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 18,605 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!