له #01-07-1956# دا له گوندی “ #دسکەرە#” لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و دواناوەندی و دوتریش کۆلێژی کشتوکالێ تەواوکردوە وەک خوێندکارێک پەیوەندی کردوە بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەوە و چالاکانە کارەکانی ئەنجام داوە، لەساڵی 1980دا پەیوەندی کردوە بە شۆڕشی نوێ ی گەلەکەمانەوە بوتە پێشمەرگە لە ناوەندی کۆمەڵە دواتر گوزراوەتەوە بە ڕابەر سیاسی لە کەرتی چواری جەباری کەئەوسا شەهیدی نەمر “مامە ڕیشە “فەرماندەی ئەوکەرتەبوە، دواتر بوەتە فەرماندەی کەرتی پێنج لە قەرەداخ، هەرلەبەرلێهاتوی خۆی کراوەتە جێگری تیپی 17ی زمناکۆ تاڕاپەڕین بەردوام بوە لەخەبات وتێکۆشان، لە ڕاپەڕین فەرماندەی بەتالوێنی تانجەڕۆ بووە، هەموو دەورەکانی فەرماندەی بەسەرکەوتویی و بڕیوە تادوین پلەی فەرماندەی لیوای پاسەوانانی سنوری #سلێمانی# بوە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا 5 جار بەخەستی بریندارکراوە و برایەکی قارەمانیشی شەهید بوە، لەشەوی #21-12-2014# بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 14,179 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!