- ئەمڕۆ عوسمان بەگی برای میری بابان دەچێت بە پێشوازیی میستەر ڕیچەوە و دەیهێنێت بۆ شاری سلێمانی و دەبرێتە ماڵی مەحمود پاشای بابان کە میری بابانە و ئەویش پێشوازیی لێدەکات، ڕیچ تێبینیی داڕووخاوی و ناپێشکەوتوویی شاری سلێمانیی کردووە و ئەمەشی بە میر گووتووە، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: کێ جێگایەک چاک دەکاتەوە، ئەگەر بزانێت تیا ناحەسێتەوە، هاکا تورکەکان، یان ئێرانییەکان، چەند ڕۆژێکی تر وێرانی دەکەنەوە.
- ئەمڕۆ میستەر ڕیچ پلەی گەرمای شاری سلێمانیی پێواوە و بەم جۆرە بووە: لە کاتژمێر پێنجی بەیانیدا هەڤدە پلەی سەدی و لە سێونیوی پاش نیوەڕۆدا بیستوچوار پلە و لە دەی ئێوارەدا بیست پلە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 13,344 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!