- سەرچاوەیەکی لێپرسراوی هێزەکانی ینک ڕایگەیاند: کە یەکێک لە سەرکردەکانی جند الاسلام - سەربازانی ئیسلام بەناوی هیوا کوێرەوە لەگەڵ چەند چەکدارێکی تردا کوژراون.
- نزیکەی 70 ڕۆژنامەنووس و ئەدیب و هونەرکاری کورد لە بەیانێکدا ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر کارە تیرۆریستەکانی جند الاسلام دەربڕی.
- چوونی بەرهەم ساڵح بۆ واشەنتۆن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکییەکاندا دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی کوردستان.
- شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانیی ڕابەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی ناڕەزایی خۆیی لە نامەیەکدا بۆ جەلال تاڵەبانی دەربڕی بەرامبەر کارە تیرۆریستەکانی جند الاسلام.
- تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستانی سەربە ینک ڕاپۆرتێکی دەربارەی پێکهاتن و گەشەکردنی جند الاسلام بڵاوکردەوە، هەروەها ناوی ئەوانەشی بڵاوکردەوە کە لە ئەفغانستان ڕاهێنانیان وەرگرتووە و ئێستا لە کوردستان ئەندامی جند الاسلامن کە ئەمانە هەندێکیانن کە بەخۆیان دەڵێن کوردی ئەفغانی: مەلا عومەر بازیانی، ماکوان ڕەمەزان قازی مۆریاسی، نەریمان ڕەمەزان قازی، عەبدولڕەحمان بازیانی، موحسین خەمزەیی، عەبدولسەلام گۆران، ئەرسەلان ئەحمەد مارف، هەمزە سەید سادقی، یاسین باڵانپێیی، ئازاد کەلاری، عەبدولستار چەمچەماڵی، عومەر سیرک تەکیەیی، سامان سامی دلێر، بەختیار عەلی محەمەد، موسعەب عەبدولڕەحمان، ئیبراهیم باسم عومەر، زوبێر دلێر، بەهادین خەسرەو سڵێمان، دڵشاد ئەیوب ئەفغانی، ئەبو جیهاد هەولێری، هێمن حاجی سەلیم بانیشاری، عەبدولسەلام هەولێری، عەبدولشەهید هەولێری، بەختیار هەولێری، ئەبو عاسم ڕەسوڵ ئیبراهیم، ئەبو خەبیت ئەحمەد هەولێری، گەنجۆ یوسف ئەمین، سۆران بایز عەبدولڕەحمان، محەمەد ساڵح عومەر، شوان کەریم، واحید محەمەد، عوسمان ئەحمەد بازیانی، ..
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 7,843 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!