شارەدێی باوەنور دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی #کەلار#- #سلێمانی#، لە نێوان هەردو شارۆچکەی کەلار و #دەربەندیخان#، #ڕووباری سیروان# بەتەنیشت ئەم شارەدێیەدا تێپەڕ دەبێت.
لە ڕوی کارگێڕیەوە سەر بە قەزای کەلارەو 32 گوند لەخۆدەگرێت، ژمارەی دانیشتوانی نزیک بە 10هەزارە.
دانیشتوانی ئەم شارەدێیە بەزۆری فەرمانبەر و مامۆستان، بەشێکی دیکەیان دوکان و بازاڕەکان بەڕێوەدەبەن.
مێژووی دروست بونی ئەم شارەدێیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1910 بۆ 1920، چەند ئاسەوارێکی کۆنی مێژویشی لێیە کە مێژوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانی و سەفەوی.
ئەم شارەدێیە پێگەیەکی ستراتیژی هەیە بۆ ناوچەی گەرمیان، و کەسایەتی ڕۆشنبیر، سیاسی، شاعیر، هونەرمەند و یاریزانی زۆری تیادا هەڵکەوتوە، لە ڕاپەڕینەکەی گەلی کورددا باوەنور چەخماخە و دەروازەی ڕاپەڕینی ناوچەی گەرمیان بوە.
لە ئێستادا کاردەکرێت بۆ پڕۆژەی بەنداوی باوەنور و پاش تەواوبوونی بە یەکێک لە گەورەترین بەنداوەکانی کوردستان دادەندرێت.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 7,853 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!