بەشێوازێکی هونەری و لەدووتوێی کتێبێکی قەبارە ناوەندا و بە(134) لاپەڕە ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندی کورد #بەدیع باباجان# بەشێوەی کوراسە لەلایەن ڕۆژنامەنووس #بەختیار سەعید#-ەوە کۆکراوەتەو بەچاپگەیەنرا.
ئەم کوراسەیە کە بەرهەمی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لەسلێمانی، بەڕێوەرێتی هونەری شێوەکاری سلێمانییە، نووسەر دابەشیکردووە بەسەر (6) بەشدا ئەویش (بەدیع باباجان کێیە؟، هونەر، شیعر، خۆشنووسی، کاری بازرگانی لای بەدیع باباجان، هەروەها درووستکردنی پاشکۆیەک بۆ ئەو نووسەرانەی کە لەسەر هونەرمەند نووسیوویانە)
لەبارەی درووستکردنی ئەو کوراسەوە بەختیار سەعید دەڵێ: بەپێی ئەوەی ئەم هونەرمەندە یەکەمین شێوەکاری کوردە کە بەشێوەیەکی ئەکادیمی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی خوێندووە، لەهەمان کاتدا ئەم هونەرمەندە شایانی ئەوەیە کە ببێتە یەکەمین شێوەکاری ئەو پرۆژەیە، چونکە لەڕێگای ئەو هێڵکاریەوە کە کێشاویەتی بۆ شاعیرە کلاسیکیەکانی کورد، توانی بەهێزترین پەیوەندی لەنێوان هونەری شێوەکاری و ئەدەبی کوردی درووستبکات. [1]
Lue kirja: بەدیع باباجان
Download:
249 kertaa
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 14,958 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!