تەحسین شاوەیس سەعید ڕۆژبەیانی (1944/ #کەرکووک#)، فەرماندەی مەفرەزە خاسەی ژمارە (50)ی سەر بە ئیستخباراتی شیمالی و دواتر سەرۆکجاشی فەوجی ژمارە (172)ی سووک.
تەحسین شاوەیس، نزیکەی (250) پێشمەرگە، ڕێکخستن و لایەنگرانی (ی. ن. ک) و (حشع) و هاووڵاتی بێتاوانی شەهید کردووه و بەشداری ئەنفالەکانی (1+2+4+3)ی کردووە.
تەحسین شاوەیس، لە ڕێکەوتی (#21-10-1996#)دا لە نزیک دوکان بەدەستی پێشمەرگەکانی (ی. ن. ک.) کوژراوە،
تەحسین شاوەیس سەرۆک جاش و خاوەن مەفرەزەی خاسە و فەوجی 172ی سووک بەپلەی ئەندامی سوپای حەمرین لەلایەن #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە
مووچەی شەهیدانەی بە فۆرمی (239 س. ح) بە بڕی (1700000) یەک ملیۆن و حەوت سەد هەزار دیناری بۆ دەرچووە و لەلایەن گوڵاڵە عەلی کەریم لە بانکی سەفین وەردەگیرێت.
دواتر مووچەکەی کراوە بە (830) هەزار دینار و پاشانیش (880) هەزار دینار.
بنەماڵەی تەحسین شاوەیس، سەرەتا خۆیان نەیانویستووە خانوو وەرگرن، کەچی دواتر لە لیستی ساڵی (2008)دا بۆ خانوو وەرگرتن ناویان هەیە![1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 36,168 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!