ناو: پەروین
ناوی باوک: موشیر
نازناو: وەزیری
یەکێک بوو لە ڕاگەیاندنکارە سەرکەوتووەکانی سەردەمی خۆی و وەک پێشکەشکار و بێژەر و خوێندنەوەی هەڵبەست و وەرگێڕ لە فارسییەوە بۆ کوردی لە ڕادیۆی کوردی #کرماشان#، لەسەرەتای شەستەکانەوە تا ساڵی (1979) لەگەڵ هاوسەرەکەی لەو ڕادیۆیە کاری کردووە، لە دیارترین بەرنامەکانی بەرنامەی (#هەوارگەی دڵان#) بووە، کە بەهۆی گوێگری زۆرەوە دوای بڵاوکردنەوەی لە کرماشان، لە ڕادیۆی #سنە# و شارەکانی تریش جارێکی تر بڵاوکراوەتەوە، خاتوو پەروین و خانەوادەکەی ماوەی (21) ساڵە لە لەندەن نیشتەجێ بوون.
لە تەمەنی (69) ساڵیدا لە نەخۆشخانەی (ڕۆیاڵ هۆسپیتەڵ) لە لەندەن، لە ڕێکەوتی (18-12-2010) ، کە هەمان ڕۆژ و مانگی ساڵی (1941) ، کە تیایدا لە سنە لەدایکبوو، کۆچی دواییکرد. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 178,766 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!