لە دە گوێز گوێزێک پووچ ئەبێت.
پێشوان دەڵێن: جارێک کوڕەکەچەڵە لە گوندێکی دوورە دەست، دەچێتە ماڵی بێوەژنێکی شۆخ و شەنگ، دەوڵەمەندە دانەوەڵەی باشی هەیە، لەگەڵی ڕێکدەکەوێت گەر شەوێ دە جار بچێتە لای، دە تەنەکە گەنمی لێبستێنێت، گەر نەیوانی، کەر و بارەیەی بداتێ، ڕێکدەکەون، شەو کوڕەکەچەڵ نۆ جار دەچێتە لای، لە جاری دەیەمدا تەڕایی لێدەبڕێت، بێوەژن دەڵێت: نۆ جار بوو، دۆڕایت، کەچەڵ دەڵێت: دەجار بوو، بۆ ئەو بابەتە دەچنە لای مەلا، کەچەڵ دەڵێت: مەلا گەر دە بەرد بهاویت بۆ دارگوێزێک، دە گوێز بەرببێتەوە، دەشێت دانەیەکیان پووچ بێت، مەلا دەڵێت وایە، کەچەڵ دەڵێت بردمەوە. مەبەست لەوەیە کە لە دە کاردا دەشێت کارێکیان کەموکوورتی تێدا بێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,282 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!