ژمارەی یەکەمی لە پێنجی جانیڤەری 2011 دەر چووە و گۆڤارێکی مانگانەیە خاوەن ئیمتیازەکەی (کۆمپانیای لڤین بۆ چاپ و بڵاو کردنەوە) یە. ئەم گۆڤارە گرینگی دەدات بە زانستی گشتی لە هەموو بوارەکاندا، ئەو بوارانەی کە ئەم گۆڤارە دەیگرێتە خۆی بریتین لە فیزیا، کیمیا، جیۆلۆجی، جۆگرافیا، بایۆلۆجی، زانستی پزیشکی و تەندروستی، ژینگە، تەکنەلۆژیا و شارستانیەت،.... جگە لەمانە بەشێکی بەناوی ئەو دیوی زانست هەیە مانگانە کارییگەرییەکانی زانست لەسەر ڕوداوەکانی ڕۆژ دەخاتە بەرباس. هەواڵە زانستیەکانی وەرگیراو لە گرینگترین گۆڤارەکانی زانستی جیهان چەند لاپەریەک بۆ خۆی تەرخان دەکات. بۆ خوێندنەوەی ئەم گۆڤارە و تێگەیشتن لێی پێویست ناکات خوێنەر پسپۆڕی بوارێکی زانستی بێت. ستافی لڤینی زانستی بریتین لە :
سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن: ئەحمەد میرە
سەرپەرەشتیاری ڕۆژنامەوانی : هێمن باقر
سەر نووسەر : حسێن حسێنی
بەڕێوەبەری نووسین : دلشاد سالح
سکرتێری نووسین: سالار مەحمود
بەڕێوەبەری هونەری: شێرکۆ خانزادی
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 11,136 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!