ساڵی 1355ی کۆچی هەتاوی (1976 زایینی) لە #بۆکان# لەدایک بووە. هەر لەوێ خوێندوویەتی و دواتر بووەتە مامۆستای قوتابخانە. ئێستاش هەر لەوێ دەژی. ناوێکی دیارە لە نێو نووسەرانی جیددیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. قەڵەمی سەید قادر ڕەنگی تازەگەری لێ دەدەڵێ و کوردیزانێکی لەزەبر و شارەزاشە. ڕۆمان و کتێبەکانی لایەنگر و ئۆگریان زۆرە و یەک لەو نووسەرانەیە کە کتێبەکانی بەردەوام دەخوێندرێنەوە و چاپ دەبنەوە.
بەرهەمە چاپکراوەکان[1]
دەنگی نوختە[2] (نۆڤلێت) چاپی هەوەڵ 2003، دوو جار چاپ بووەتەوە
تۆقی عەزازیل[3] (ڕۆمان) چاپی هەوەڵ 2012، دوو جار چاپ بووەتەوە
گابۆڕ (ڕۆمان)، چاپی هەوەڵ 2015 تا هەنووکە شەش جار لە چاپەمەنیی خانی چاپ بووەتەوە.
بەردێک لە بەردێک (کۆمەڵەوتار)، 2019
نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم (ڕەخنە و لێکۆڵینەوە)، 2019
گۆڕەشار (ڕۆمان) چاپی هەوەڵ 2020، چاپەمەنیی خانی.
حەقیقەت و پیاوی زانا (وەرگێڕان لە فارسییەوە) 2021
بەردینە (ڕۆمان) چاپەمەنیی خانی 2022 [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,537 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!