ئابنووس دارێکە لە تیرەی Légumineuses کە زۆرتر لە وڵاتی هیند و ماداگاسکار و دووڕگەی موریسدا دەڕوێ. چێوەکەی ڕەشە و زۆر قوورس و ڕەق و گران بەهایە. #خانای قوبادی# ناوی ئەم دارە لە هەڵبەستەکەی خوسرەو و شیرین دا بەکار هێناوە و #محەمەدی مەلا کەریم# لە فەرهەنگۆکی هەمان پەرتووکدا هێناویەتی. ئەم دارەش چەند جۆرە.
بە فەڕەنسایی پێی دەڵێن Ebenier.
[1]
سابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس
خاسیەتی ڕەققی هەیە نەرمی زوبانی لووس
ئەی دڵ! خەراجی حاسڵی زوڵماتی بەحر و بەڕ
میراتی ئیعتیبارە لە فورزەندی فەیلەقووس
بونیانی کیبر و سەرکەشیە تاقی کیسرەوی
دانانی زوڵم و ڕووڕەشییە تەختی ئابنووس
نالی
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 11,165 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!