غەپۆغە، #شەکرۆکە#، کەرکەتەشی، کەرتەشی، سەیری #سەرکەتەشی# بکەن.[1]
دڕکە گورزە
latin: - echinops persicum
english: - globe thistle
دڕکە گورزە کەرتەشی، درکە کەرانە، قەلغان، شۆتیلە، #شفتەژی#، سەلکەتەشی، دڕکە تۆپە، کەرتەشی، درەیە هەرانێ، گیایەکی دڕکاوی خۆڕستە لە بنەماڵەی تێکەڵاوییەکان asteraceae) - compositae) کە لە کوێستان و بناری کێوەکان دا دەڕوێ. لە ژێر سەرکە دڕکنەکەیەوە سەلکێکی بەقەت نۆکێک هەیە کە بە کاڵی دەخورێ، هەروەها لاسکەکەی وەک ڕێواس پاک دەکرێ و لەبەر ئەوەی ئەم گیایە چەند جۆر شەکری وەک ئابنولین، فروکتۆز و ئارابینۆزولۆلووزی تێدایە بۆ زیاد کردنی خوێنی لەش بەسوودە و دەبێتە هۆی ساڕێژبوونی هەموو جۆرە ئازار و ژانەسکێک.
سەیری سەرکە تەشی و کلکە تەشی بکە.[2]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 10,580 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!