کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، ڕێکخراوێکی سیاسیی کوردستانییە کە ساڵی (1357)ی هەتاوی، بەرامبەر بە (1978)ی زاینی لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان دامەزراوە. ئەم ڕێکخراوە تێدەکۆشی لە پێناو ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان لەلایەک و ژیانێکی ئازاد، یەکسان وپێشکەوتوو بۆ هەموو چین و توێژەکانی کوردستان لەلایەکیتر. هەروەها سەقامگیر کردنی ئاشتی، دێموکراسی و مافی مرۆف، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، یەکسانی ژن و پیاو و بەتایبەتی بەشداری ژنان لە بەرێوەبردنی وڵات، بەشێکیتر لە ئامانجە سەرەکییەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستانن.
شایانی باسە کە کۆمەڵەی یەکسانی خۆی بە درێژەدەری کۆمەڵەی ژێکاف و کۆماری کوردستان دەزانێ و لە ماوەی خەباتی ڕابردوویدا، چەندین ڕێبەر و کادری بەتوانا و فیداکاری لەپێناو ڕزگاریی نەتەوەیی و یەکسانی لە کوردستاندا، پیشکەشی ئەو ڕێبازە کردووە.
ماڵپەڕ: http://www.yeksani.org
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,443 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!