خەندان هەستیار
لەماوەی دوو مانگدا 13 هەزار و 909 تابلۆی ئۆتۆمبێل دراوە بە هاوڵاتیان و سەدا 50ی ئەو تابلۆیانەش بە ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت دراوە.
نەقیب مەریوان محەمەد ئەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی بە (خەندان)ی ڕاگەیاند: لەماوەی دوو مانگدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی 13 هەزار و 909 تابلۆی ئۆتۆمبێلی داوە بە هاوڵاتیان، ئاماژەی بەوەشکرد، کە 50%ی ئەو تابلۆیانەش دراوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا بەردەوامن لە پێدانی تابلۆ بە هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل و لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە ڕسوماتی ئۆتۆمبێل و گواستنەوەی خاوەندارێتی و نوێکردنەوەی ساڵانە بە ڕێژەی 5% زیادیکردوە، ئەو بڕە ڕسوماتە زیادکراوەش دەخرێتە سەر سندوقی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا، سەرجەم ئەو خاوەن ئۆتۆمبێل و ماتۆڕە دەست بەسەرداگیراوانە ئاگادار دەکاتەوە کە تاکو ئێستا ئۆتۆمبێل و ماتۆرەکانیان لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنە و مامەڵەی یاساییان بۆ نەکراوە بۆ وەرگرتنەوەیان و کاری یاسایی، لەماوەی مانگێکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکەن بە پێچەوانەوە ئۆتۆمبێلەکانیان لە لایەن لیژنەیەکەوە هەڵدەوەشێنرێت.
- 03-03-2013
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,950 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!