بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایش، بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە ناوچەی شارەزور لە هەڵکشانداییە.
میهرەبان سەلام، هەڵەبجە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاوێنەنیوز کەوتووە، ئاشکرایکردوە، لەماوەی 6 مانگی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی شارەزوورەوە سیانزە تۆمەتبار بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بە پێی مادەی (41)مخدرات دەسگیر کراون.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو تاوانبارانە پێنج کەسیان بە ڕەگەز ئێرانین و هەشت کەسی تریشیان عێراقین دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە و سەرجەمیان ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی سلێمانی 2 کراون.
ئەوەشی ڕونکردۆتەوە کە ماوەی سزا کانیان لە نێوان چوا مانگ بۆ سێ ساڵدایە، بڕی ئەو مادەیەش دەستی بەسەردا گیراوە (12گم و 61 سەنت بوە) وە.
هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە کە ئاستی ڕێژەی بەکارهێنان و ئالوودەبوون لە چاو ساڵانی پێشوو لە بەرزبوونەوە دایە.
- 30-06-2013
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,473 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!