ناوی شوێنەوار: دێری ڕەبان هورمزد لە ئەلقووش
دێری ڕەبان هورمزد دێرێکی کۆن و مێژووییە لە شارەدێی ئەلقووش و دەشتی نەینەوا، کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتی شاری #دھۆک# و 3 کم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئەلقووشەوە دوورە، ئەم دێرە لەسەر لوتکەی چیای ئەلقووش درووست کراوە.
مێژووی ئەم دێرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 640ی زایینی و بە یەکێک لە دێرە بەناوبانگەکانی #کوردستان# و ئێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، بەو پێیەی، پێگەیەکی بەناوبانگی لە کڵێسەی ڕۆژهەڵاتدا هەبووە، بەتایبەت لە سەدەی دەیەم و یازدەیەمدا، کە بووەتە ناوەندی کڵێسەی ڕۆژهەڵات.
فۆتۆ: سۆزان سنەیی[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,307 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!