ناو: سۆلاڤ
نازناو: سۆلاڤ شەیدا
ناوی باوک: محەمەد غەریب
ساڵی لەدایکبوون: 1986
ڕۆژی کۆچی دوایی: #17-07-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
سۆلاڤ شەیدا، زیاتر لە زنجیرە درامای لە گوڵێک کاڵتر دەرکەوت لە ساڵی 2007 لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد لوقمان غەریب.
سۆلاڤ شەیدا کە لەدایکبووی شاری سلێمانییە و یەکێک بوو لە ئەکتەر و دەهێنەرە چالاک و بوێرەکان، چ وەک ئەکتەر و چ وەک دەرهێنەریش ڕۆڵی بەرچاوی لە چالاکییە هونەرییەکانی بوارەکەدا هەبووە.
سۆلاڤ لە ڕێی فیلمەکانی بەشداری لە چەندان فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی چەند خەڵاتێکیش بووە. وەک خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ کوورتە فیلمی (فرمێسک بۆ تارا) لە فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی، خەڵاتی لاوی ساڵ لەلایەن سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و خەڵاتی ڕێزلێنانی بابیلۆن لە فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی.
لە 17-07-2023 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد لە شاری سلێمانی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 44,483 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!