بەگوێرەی ڕاپرسیەکی ئاوێنەنیوز کە 4220 کەس بەشدارییانکردوە، 71% بەشداربوان پێیانباشە ئۆپۆزسیۆن بەشداری کابینەی هەشتەمی حکومەت بکات.
ئاوێنەنیوز: لەراپرسیەکدا کە ماڵپەری ئاوێنەنیوز ئەنجامیداوە و تێیدا پرسیویتی "بەشداریکردنی ئۆپۆزسیۆن لەحکومەتی داهاتوی هەرێمدا چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟"، 71% بەشداربوان پێیانباشە کە ئۆپۆزسیۆن -بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی- بەشداری پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەت بکەن و حکومەتێکی بنکەفراوان پێکبێت.
هەر بەگوێرەی ئەو ڕاپرسیە 26% ئەو کەسانەی بەشداری ئەو ڕاپرسیەیان کردوە پێیانباش نیە ئۆپۆزسیۆن بەشداری حکومەت بکات و بە "خراپە" دەنگیانداوە.
هەر له و ڕاپرسیەی ئاوێنەنیوزدا 3% بەشداربوان بە "نازانم" وەڵامی پرسیارەکەیان داوەتەوە.
- 12-11-2013
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,617 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!