لەماوەی 10 مانگدا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، پێنج هەزار و 512 مناڵ لەدایکبون کە زۆرینەیان لە ڕەگەزی نێرن.
بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبوون لە کەلار، لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵ دا، پێنج هەزار و 512 حاڵەتی لە دایکبونی مناڵان تۆمارکراوە، له و ڕێژەیەش: دوو هەزار و 842 مناڵ لە ڕەگەزی نێر و دوو هەزار و 670 مناڵیان لە ڕەگەزی مێن.
مەحمود جیهانگیر سەیفوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبوون لە کەلار، بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: لەمانگی ئایار دا زۆرترین مناڵ لەدایکبوون کە ژمارەیان 668 منداڵە، هەروەک زۆرینەی مناڵەکانیش بەشێوەی سروشتی هاتونەتە دونیاوه و یەک هەزار و 790 منداڵیشیان بە نەشتەرگەری قەیسەریی لەدایک بوون.
هەر بەپێی ئامارەکە، 45 منداڵ بە مردووی لەدایکبون و هیچ حاڵەتێکی مردنی دایکانیش لەکاتی مناڵبون تۆمارنەکراوە، هەروەها 341 حاڵەتی لەبارچوونی مناڵان تۆمارکراوە.
- 19-11-2013
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,154 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!