خەندان- محەمەد کەرکووکی
بە پێی ئامارێکی باوەڕپێکراو لە تەقینەوه و پێکدادانەکانی دوێنیی شاری کەرکووک کە پەلاماری بەرێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگیری کەرکووک درا، 115 کەس بوونە تە قوربانی.
سەرچاوەیەکی باوەر پێکراو بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگری کەرکووک چەکدارانی قاعیدە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراویان تەقاندەوە و دوابەدوای ئه و کردەوەیەش چەند خۆکوژێک دزەیان کردە ناوبەرێوەبەرایەتییەکەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە کە لەوکاتەشدا چەند چەکدارێکی دیکە چوونەتە سەربانی بازاری جەواهیر بە چەکی (قەناس) تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد: شەڕو پێکدادان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و چەکدارەکان تا درەنگانێکی شەوی ڕابردو بەردەوام بووە".
وتیشی: "بە پێی ئامارێکی باوەر پێکراو لە و کردەوانەدا نۆ کەس شەهیدبوون، کە چوارکەسیان کارمەندی دەزگای هەواڵگرین، هەروەک دوو کارمەندی ئاسایشن، دوانیان پۆلیس و یەکێکیش شۆفێری ئەمپوڵانسە".
سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە: 106 کەسیش بریندار بوون کە 54 یان لە هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکووکە و هەروەک 52 کەسەکەی دیکەش خوێندکارو کارمەندی فەرمانگەکان و هاوڵاتی مەدەنی شاری کەرکووکن.
- 05-12-2013
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 14,935 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!