خەندان – محەمەد بەختیار
بەپێی لەراگەیانراوێکی قایمقامیەتی شارەزوور لەماوەی ئەم ساڵدا لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای شارەزوور دەستیان بەسەر (21)تەن خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوو و موادی جوانکاری ئافرەتان و شامپۆ و ئۆتکلۆن(موعەتر)داگرتووە و بە ئامادەبونی ئەندامانی لیژنەکانی سوتێنراون.
سۆران علی قایمقامی قەزای شارەزوور بەخەندانی ڕاگەیاند" ڕۆژانە لیژنەکانمان سەرجەم شوێنەکانی ناو قەزای شارەزوور ناحییەی وارماوەو کوشتارگەکان بەسەردەکەنەوەو وە ئەم لیژنەش لەگەڵ دەستبەکاربونی مندا پێک هاتووە وە سوپاسی هاوڵاتیانیش دەکەین کە بەردەوم هاوکارمانن".
لەراگەیانراوەکەی قایمقامیەتی شارەزووردا هاتووە، لەمساڵدا سەرجەم مزگەوتەکان بەسەرکراوەتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژەبەبوونی مەرجی تەندروستی بکرێت تێیاندا.
بەڵام سەرچاوەیەک لەلیژنەکانی قایمقامیەتەوە بەخەندان-ی ڕاگەیاند " زۆربەی مزگەوتەکان لەکاتی سەردانماندا مەرجی تەندروستی تێدانەبووە "
سۆران علی لە لیژنەی قایمقامیەتی شارەزوور لەم بارەیەوە وتی، ئێمە سەرجەم مزگەوتەکانمان بەنوسراوی فەرمی ئاگادارکردۆتەوە لەسەرجەم کەمو کورییەکانیان بەپێچەوانەوە ئیجرائاتی یاسای خۆمان دەکەین پێویستە مزگەوتەکانیش مەرجی تەندروستی تێدابێت.
لەو ڕاگەیانراوەشدا هاتووە کە (54)پەنجاوچوار پیشەوەر بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنمایەکانی تەندروستییەوە بەبری(1545000)یەک میۆن و پێنجسەدوچل و پێنج هەزار غەرامەکراون وە (722) پێناسی تەندروستی و (290) مۆڵەتی تەندروستی بە پیشەوەرەکان دراون.
- 25-12-2013
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,048 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!